10 كەسی دیكە لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

22-03-2020 10:18


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تووشبوونی 10 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند، دوانیان دانیشتووی سلێمانی‌و حەوتیان لە قەزای دەربەندیخان‌و یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵە.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 10 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، کە دوویان دانیشتووی شاری سلێمانی و حەوت لە قەزای دەربەندیخان و یەکێکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.

وەزارەتی تەندروستی
22 ئازار 2020