پەرەگراف
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کۆمپانیای دۆیچەبانی ئەڵمانیی، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری پەرەگراف ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: هێڵە ئاسنینەکە سوودی بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەبێت بە مەبەستی هاتووچۆ و بازرگانیی، کار بۆ ئەوەش دەکەن کوالێتییەکەی لە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوودا بێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتیشی: هێشتا نازانن دروستکردنی هێڵەکە، چەند بوودجەو کاتی پێویستە، بەڵام هەوڵدەدەن بودجەکەی لەسەر چەند کۆمپانیایەکی جیهانیی بێت.