ڤیدیۆیەك لە پەیجی پەرەگراف بەبێ سپۆنسەر زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بینیویانە

12-02-2022 06:35

 پەرەگراف 

گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە پەیجی پەرەگراف لە فەیسبووك لە ماوەی شەش ڕۆژی بڵاوكردنەوەیدا بەبێ سپۆنسەرکردن، زیاتر لە 10 ملیۆن بینەری هەبووە.

ڤیدیۆكە، پەرەگراف لە ئاژانسێکی ڕووسیی وەریگرتووەو ساتی "زیندووبونەوەی كەسێكی مردوو پیشان دەدات لە یەكێك لە مەیتخانەكانی ئەو وڵاتە".

ڕیچی ڤیدیۆكە زیاتر لە 20 ملیۆنە، ئینگەیجمێنتی 60 هەزار و زیاتر لە پێنج هەزار و ٤٠٠ شێر و ٤٦ هەزار لایک و هەزارو ٦٠٠ کۆمێنتی لەسەر دراوەو ئەم ژمارانە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.