تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 76 كەس؛ 22 حاڵەتی نوێ لە هەولێرو سلێمانی تۆمار كران

23-03-2020 11:34


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، دوێنێ 22 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە، 12 لە هەولێرو 10 لە سلێمانی، بەوەش كۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 76 كەس لە ناویاندا كەسێك مردووەو 13یان چاكبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاوڵاتیان كە لە كەڕەنتینەكان بوون (٤٥٩٣) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٢٨) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٨٠٨) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٣٣) لە دهۆك، (٣٧) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە كۆیە وە (٣٠٦٥) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری ئەمڕۆی كەرەنتین كراو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٣٣) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٢٦٠) پشكنین ئەنجامدرا كە (١٧٦) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٢٢) شاری دهۆك.
دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆماركرا:-

• دانیشتووی شاری هەولێر(١٢) ، كە (٩) لەوان كەسوكار و بەركەوتەی تووشووەكەی سێبیرانە و (٣) لەوان بەركەوتەی قووتابیە تووشبووەكەی پێشووە كە كەرەنتین كرابوون.

• پارێزگای سلێمانی (١٠) ، كە(٢)لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (١) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (٧) دانیشتووی دەربەندیخان كە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەكەی دوێنێ یە.

3. كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٧٦) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەكانیاندا جارێكی تر تكا دەكەین پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان ٢٢ی ئازاری٢٠٢٠