لە چوار پڕۆسەی هاوسەرگیری یەکێکیان ئەنجامەکەی تەڵاقە

16-02-2022 05:41

پەرەگراف

ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایەو زەنگی مەترسیی لێدەدرێت.

 لەنجە دزەیی، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لە پانێڵێکدا لە سلێمانی کە پەیامنێری پەرەگراف ئامادەی بوو، وتی: زیاتر لە سەدا ٢٥ی پڕۆسەی هاوسەرگیریی بە جیابوونەوە کۆتایی دێت، ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزەو مەترسیی لەسەر تۆکمەیی خێزان و کۆمەڵگەو گەشەی دانیشتوان دروست دەکات.

سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت ئەوەشی خستەڕوو، بە وردی چاودێریی ئاستی هەڵکشان و داکشانی تەشەنەسەندنی جیابوونەوەی هاوسەرانیان کردووەو، پێویستە هەموو لایەک بەیەکەوە پلانێک بۆ ڕێگریی لەو دیاردەیە دابنێن.