پەرەگراف
موقتەدا سەدر ھۆشداریی دەدات و دەڵێت، سەرلەنوێ هه‌ڕه‌شه دەکرێت له هاوپه‌یمان و ھاوبەشەکانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی کە نە خۆرئاوایی و نە خۆرھەڵاتییە.
سەدر لە تویتێکدا دەڵێت "تادێت دەنگی وەحشە شکاوەکان بەرزدەبێتەوە کە لە ھەڕەشە زیاتر ھیچی دیکەیان نییە".
دەشڵێت "به‌سه هه‌ڕه‌شه‌كردن، ئێمه وڵات ناده‌ینه‌وه ده‌ست گه‌نده‌ڵه‌كان و نایفرۆشین به‌وانه‌ی له‌ودیو سنورن"، پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانیی سەروەریی(حەلبوسیی و خەمیس خەنجەر) ھاوپەیمانی موقتەدا سەدرن.
سەدر لە تویتەکەیدا تەئکید لە حکومەتی زۆرینە دەکاتەوەو دەڵێت "زۆرینه‌ی گه‌ل له‌گه‌ڵ حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانیدان، بۆیه به‌ده‌ستبه‌ستراوی راناوه‌ستین و رێگا به تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵی ناده‌ین".
ئەو وتانەی سەدر دوای ئەوەدێت، دوێنێ بارزانی و سەدر بە تەلەفۆن قسەیان کرد‌و باسیان لە "گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناغی ئێستادا كردووە، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی".
"هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەرانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی (سەدر، بارزانی، سوننەکان-خەمیس خەنجەرو حەلبووسیی) لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێككەوتن" بارەگای بارزانی وادەڵێت.