پەرەگراف
ئەو کەسە دەستگیرکرا کە شەوی ڕابردوو لە سلێمانی ژنەکەیی سووتاند، ژنەکە ناوی شنیار ھونەر، تەمەنی ٢١ ساڵەو ڕێژەی سووتاوییەکەی لەسەدا ٧٥ەو لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای وه‌رگرتنی وته له ژنه‌كه، ده‌ركه‌وتووە كه هاوسه‌ره تەمەن ٢٥ ساڵەکەی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردووه و سوتاندوویه‌تی.
دوای ڕووداوەکە، تۆمەتبار هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و خۆحه‌شاردان، بەڵام توانراوە ده‌ستگیر بكرێت.
ژنەکە خاوەنی دوو منداڵی تەمەن ٤ ساڵ و دوو ساڵە، کەسوکاری ژنەکە سکاڵای یاساییان لەسەر هاوسەرەکەی تۆمار کردووە.
ھەفتەی ڕابردووش ھەر لە سلێمانی، ژنێک کە مامۆستای زانکۆ بوو لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە کوژرا، پاشان پیاوەکە فیشەکێکی نا بەخۆیەوەو خۆیشی گیانی لەدەست دا.