پەرلەمانی عێراق کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت

22-02-2022 06:48

پەرەگراف

پەرلەمانی عێراق ناوی ٣٣ کاندیدی نوێی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام دەدرێت.

دیارترین کاندیدە کوردەکان بریتین لە؛ بەرھەم ساڵح کاندیدی یەکێتی، ڕێبەر ئەحمەد لە پارتی ، ڕێبوار عەبدولرەحمان کاندیدی نەوەی نوێ، ڕزگار محەمەدئەمین و لەتیف ڕەشید وەک سەربەخۆ.

هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا، محەمەد حەلبووسی کۆتایی هەفتەی داهاتووی دیاری کرد بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر داوای ١٠٠ پەرلەمانتار، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت.

پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردەو تائێستا ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا نییە بۆ دەنگدان بە یەک کاندیدی هاوبەش.