نێچیرڤان بارزانی ١-١٠ی دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

24-02-2022 04:27

پەرەگراف

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمیی ڕۆژی ١-١٠-٢٠٢٢ی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لە کاتێکدایە، هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.

بەشێک لە لایەنەکان لەوانە یەکێتی و نەوەی نوێ، داوای هەمواری یاساو چەند گۆڕانکارییەک دەکەن، بەڵام پارتی لەگەڵئەوەدایە بە هەمان یاساو میکانیزمی پێشوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.