
پەرەگراف
زیاتر لە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات و تەنها لەسەدا ٤١ی بۆ حکومەت دەمێنێتەوەو تەرخان دەکرێت بۆ مووچە.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەسەدا ٤٣ی داهاتی نەوت دەدرێت بەو کۆمپانیایانەی نەوت دەردەهێنن و لەسەدا ٩ی دەدرێت بە هەقی گواستنەوەی نەوت و لەسەدا ٧یشی دەدرێتەوە بە دانەوەی قەرز، لە کۆی گشتی داهاتی نەوت تەنها لەسەدا ٤١ بۆ حکومەت دەمێنێتەوەو دەدرێت بە مووچە".
سەرۆکی حکومەت وتیشی "لە لایەک داهاتی نەوت زیاد دەکات و لە لایەک داهاتی ناوخۆ دادەبەزێت و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە پێویستە لە هەندێک پارێزگا دەسەڵاتداران لە ئەستۆی بگرن وەکوو پێویست نییەو لە هەندێک خاڵی سنوریی داهات ناگەڕێتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخ نەوت، حکومەت دەڵێت پارەی پێویستیان نییە بۆ دابەشکردنی مووچەو هێشتا بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووەو مووچەی مانگی دوویش دیارنییە کەی دابەش دەکرێت.
مەسرور بارزانی ڕەخنەی تووندی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی گرت لە دژی دۆسیەی نەوتی هەرێم و دادگاکەو بڕیارەکەی بە "نادەستوریی" ناوبرد، هەروەها وتی، لە ٢٦ مانگی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵی ١٤ مانگ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی نەناردووە.
"لێتانیش ناشارمه‌وه گفتوگۆم هه‌بووه له‌گەڵ به‌رپرسانی عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، پرسیارم كردووه ئایا حكومه‌تی عێراقی ئاماده‌یه پابه‌ندی دارایی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم جێبه‌جێ بكات، گوتیان نه‌خێر پاره‌مان نییه و ناتوانین ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ین" سەرۆکی حکومەتی هەرێم وای وت.
وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به مافی ده‌ستوورییه‌كانی خۆی، پابه‌نده به یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یاسای نه‌وت و غازیشه‌وه، ئێمه پابه‌ندین به گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، چ لێره چ ئه‌وانه‌ی نه‌وته‌كه‌مان لێده‌كڕن، به‌رده‌وام ده‌بین تاكو ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا".