مامۆستایانی ناڕازیی بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

05-03-2022 05:58

پەرەگراف

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتی سەرتاسەریی ڕاگەیاندو داوای دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕن دەکات لەکاتی خۆیداو ٣٠ ڕۆژ جارێک.

ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەران دەکەن لە سبەینێوە بایکۆتی دەوام بکەن لە زانکۆو پەیمانگاو قوتابخانەو فەرمانگەکان. 

مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن پاساو بۆ دابەشکردنی مووچە نەماوەو داهات و باج زیادیان کردووە و بایکۆت بە چارەسەر دەزانن لە بەرامبەر بێباکیی حکومەت.