لەبری پاشەکەوت و لێبڕین حکومەت مانگانە مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش ناکات

05-03-2022 07:31

پەرەگراف

ئەنجومەنی ئابوری هەرێم نەیتوانی بڕیار لە دابەشکردنی مووچە بدات، سلێمانی دەڵێت داهاتمان سفرەو پارە لە بانکەکان نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم کە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو، بە پەرەگرافی وت "لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە پارەی پێویست بۆ مووچە نییەو کێشەی سەرەکیی داهاتی ناوخۆی سلێمانییە کە دەڵێن سفرە لەگەڵ نەناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد".

سەرچاوەکە وتیشی "حکومەت ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە بەڵام لەمەودوا بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەش دەکرێت و وەزارەتی دارایی پابەند نابێت بەوەی ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچە بدات".