نەوەی نوێ: نابێت بە هیچ بیانوویەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوابخرێت

07-03-2022 06:23
کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان

پەرەگراف

نەوەی نوێ سوورە لەسەرئەوەی پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات یاسای هەڵبژاردن هەموار بکات و پڕۆسەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پەرەگراف وتی"پڕۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئامادەیەو لەگەڵئەوەداین هەرێمی کوردستان بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن".

 جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتیشی "پێویستە کۆمسیۆن لە دادوەری بێلایەن پێکبێت و کورسیی کۆتاکان کەم بکرێنەوەو دابەشی سەر بازنەکانی هەڵبژاردن بکرێن".