پەرەگراف
مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت "بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری" دەست پێ دەكەن.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "داواكارییەكانمان بریتین لە دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ جیاوازی و پێدانی شایستە داراییەكانمان لە كاتی خۆیدا وەكوو مامۆستایانی میلاك".
ئاماژەی بەوەش كرد كە پلانیان هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هەموو نوێنەرەكان لە پەروەردەكان گفتوگۆ بكەن بۆ هەڵوێست و بڕیاری هاوبەش.
"حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك وەڵامی داواكاریی مامۆستایانی وانەبێژی نەداوەتەوە، بەڵكوو لە زۆرینەی پەروەردەكان شایستەی دارایی مانگەكانی چوار، پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە"، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وای وت.