شۆفێرانی تەكسی و پاس لە سلێمانی و گەرمیان خۆپیشاندانیان دژی گرانیی بەنزین ئەنجام دا
پەرەگراف
شۆفێرانی تەكسی و پاس لە سلێمانی و گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە. ئەوان جەخت دەكەنەوە كە تەنیا بە هەرزانكردنی بەنزین كۆتایی بە ناڕەزایەتییەكانیان
بەیانیی ئەمڕۆ شۆفێرانی تەكسی هەردوو شەقامی بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی و قەناتیان داخست و داوایان كرد بەرپرسانی ئیداری بەدەم داواكارییەكەیانەوە بێن، بەڵام وەڵام نەدرانەوە.
شۆفێرانی تەكسی داوا دەكەن نرخی بەنزین هەرزان بكرێتەوە، یان كۆبۆنیان بۆ بكرێت و ڕۆژناڕۆژێك بڕێكی دیاریكراو بەنزینیان بە نرخی گونجاو پێ بدرێت، یاخود بەشێك لەو بەنزینە 690 دینارییەی كە لە عێراقەوە دەهێنرێت، تایبەت بكرێت بەوان.
شۆفێرانی تەكسی دەڵێن "بارودۆخی هاووڵاتیانیش خراپە و لەبەر بێپارەیی دەستمان لێ ڕاناگرن، بۆیە نابێت بە زیادكردنی نرخ لەسەر هاووڵاتیان كێشەی گرانیی بەنزین چارەسەر بكەین".