په‌ره‌گراف
شۆفێرانی ته‌كسی له سلێمانی ده‌ستان به خۆپیشاندان كرده‌وه و ئه‌و چاره‌سه‌ره ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ئیداره‌ی پارێزگاكه بۆی داناون.
نوێنه‌ری شۆفێرانی ته‌كسی ده‌ڵێت "وه‌كوو چاره‌سه‌رێكی خێرا، ده‌بێت ژماره‌ی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه دیاری كراون به‌نزینی 690 دینارییان لێ وه‌ربگرین، له دوو بۆ چوار زیاد بكرێن و به‌نزینخانه‌كان له‌ناو شاریش بن".
"ئێمه به‌م داواكارییانه سازشمان له مافی خۆمان كردووه، ئه‌گینا مافی ته‌كسی ئه‌وه‌یه كه به‌نزینی به نرخی 300 بۆ 400 دینار به كۆبۆن بۆ دابین بكرێت"، نوێنه‌ری شۆفێرانی ته‌كسی وای وت.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شۆفێرانی ته‌كسی له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانیدا بۆ ماوه‌ی زیاتر لە دوو كاتژمێر هه‌ردوو سایدی هاتن و چوونی ڕێگای سه‌ره‌كیی تاسڵووجه-سلێمانییان داخست.
به‌شێك له‌و شۆفێران بۆ په‌ره‌گراف دوان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی به‌نزینی 690 دیناری بۆیان دیاری كراوه، له ده‌ره‌وه‌ی شارن و دوورن".
به‌شێك له شۆفێرانی ته‌كسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "به‌نزینی 690 دیناری بۆ ئه‌وان گرانه و پێویسته به‌نزینی 500 دیناری به كۆبۆن"یان بۆ دابین بكرێت.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هاته ناو شۆفێرانی ته‌كسی و پێی وتن كه له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتیی پارێزگار و به‌شداریی قائیمقام، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكان و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین وتی "ڕۆژانه حه‌وت ته‌نكه‌ری 36 هه‌زار لیتری به‌نزینی 690 دیناری دێته ناو سلێمانی، له‌و بڕه پێنج ته‌نكه‌ریان بۆ ته‌كسی و دوو ته‌نكه‌ریان بۆ پاسه‌كان ده‌بێت".
"ئه‌و پێنج ته‌نكه‌ره له دوو به‌نزینخانه دابه‌ش ده‌كرێت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا قسه له‌سه‌ر گۆڕینی به‌نزینخانه‌كان ده‌كرێت بۆ ناو شار".