پەرەگراف
دوو مووچەخۆری خانەنشین لەسەرەی مووچەدا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پەرەگرافی وت "بەیانیی ئەمڕۆ دوو پیاوی بەتەمەن کە مووچەخۆریخانەنشین بوون لەکاتی سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لەبەردەم بانکی تانجەرۆ بەھۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستدا".
چەند خانەنشینێکی دیکەش هەربەهۆی پاڵەپەستۆوە دۆخی تەندروستییان تێکچووە.
ڕاستەوخۆیەکی پەیامنێری پەرەگراف لەبەردەم بانکەکە، مووچەخۆران ڕووداوەکە دەگێڕنەوە