تەرمی یەکێک لە گەنجەکانی چەمی خەمەڵوکی ماوەت دۆزرایەوە

02-04-2022 04:54
ئەو شوێنەی تەرمەکەی تێدا دۆزراوەتەوە

پەرەگراف

دوای ١٢ ڕۆژ لە گەڕان، تیمێکی خۆبەش توانییان تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجە بدۆزنەوە کە کەوتنە ئاوی چەمی خەمەڵوک لە قەزای ماوەت.

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە پەرەگرافی وت "تەرمی هەڵکەوت نوری لە لایەن دوو مەلەوانی شاری کۆیەوە کە خۆبەخشانە دەگەڕان بۆ تەرمەکان دۆزرایەوە".

هەڵکەوت خێزاندارەو منداڵێکی هەیەو دانیشتووی هەولێر بوو، ئێوارەی ٢١-٣ لەگەڵ دوو گەنجی خزمیدا کەوتنە ئاوی چەمی خەمەڵوک.

تەرمی هەڵکەوت برایە پزیشکی دادوەریی لە سلێمانی و دوای توێکاریی ڕەوانەی هەولێر کرایەوە بە مەبەستی بەخاکسپاردنی.