لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی: بەپەلە فریا نەکەوین خزمەتگوزاریی تەندروستی لە سلێمانی دەوەستێت

06-04-2022 01:44

پەرەگراف

ئەو لیژنەیەی وەزارەتی تەندروستی بۆ کێشەی کەمیی دەرمان لە سلێمانی پێکیهێنا، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کەموکورتییەکە زۆرەو دەبێت بەپەلە چارەسەر بکرێت.

"نەشتەرگەریی سارد وەستاوە، ئەگەر بەپەلە فریاری دۆخەکە نەکەوین خزمەتگوزاریی تەندروستی لە سلێمانی دەوەستێت، هۆکارەکەش کەمیی پارەی کاشە لە بانکەکانی سلێمانی" د. سەعدون ڕۆستەم سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وای وت.

لیژنەکە پێشنیاری تەرخانکردنی بودجەیەکی بەپەلە دەکات بۆ دەرمان و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کە دەرمان بۆ تەندروستی سلێمانی دابین دەکەن.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، زیاتر لە ١٠ ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانن کە هی ساڵی ڕابردووەو هەر ئەو کۆمپانیایانە ئێستا دەرمان دابین دەکەن، وتی "پێشنیارمان کردووە پارەی دەرمان پێش دابەشکردنی مووچە بخرێت و ئەوە تاکە چارەسەرە".

کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە