تەقینەوە لە کارگەیەکی ئاسن لە تانجەرۆی سلێمانی ڕوویدا؛ ١٥ کەس بریندارن

09-04-2022 04:49
بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون. وێنە؛ بڕیار نامیق

پەرەگراف

لە کارگەیەکی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی تەقینەوە ڕوویداو ١٥ کەس بریندارن و هەندیکیان برینەکانیان سەختە.

عیرفان عەلی بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پەرەگرافی وت "هۆکاری تەقینەوەکە بەهۆی پاشماوەی جەنگیی بووە لەناو ئەو ئاسنانەی لە کارگەکەدا بوون، ١٥ کەس بریندارن و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار، هەندێکیان برینەکانیان سەختەو دوانیان براون بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی".