پەرەگراف
وەزارەتی نەوتی عێراق داوای گرێبەستە نەوتییەکان لە حکومەتی ھەرێم دەکات بەمەبەستی پێداچوونەوەیان، کۆمپانیایەکیش بۆ نەوتی ھەرێمدادەمەزرێنێ کە بارەگاکەی لە ھەولێر و سەربە حکومەتی ناوەندیی دەبێت.
بۆ یەکەمجار لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، شاندی ھەرێم ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ خالید شوانی،سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویستە حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی گرێبه‌ست و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیانه‌وتییه‌كان واژووی كردوون، ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌یان.
ھەروەھا گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمەوە واژۆ كراون، بۆ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌یله‌داهاتوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقەوه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه وخاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
"پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت له ئیداره‌دانی ته‌واوی چالاكییه نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێوه‌رانه‌ی له‌لایه‌ككۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵه‌وه ئاماده ده‌كرێن و هه‌ڵسه‌نگادندنیان بۆ ده‌كرێت" وەزیری نەوت وای وت.
وتیشی "پێویسته هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به ته‌واوی داهاته نه‌وتییه‌كان له یه‌كێك له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێته‌وه، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی كۆیهه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ده‌بێت خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بگه‌ڕێته‌وه".
وه‌زیری نه‌وت پێداگری له‌سه‌ر چارەسەری کێشەکان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هاوكاریی كرده‌وه، وتیشی: شاندی هه‌رێمی كوردستاندووباره بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆ.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا، خالید شوانی، سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم وتی: كۆبوونه‌وه‌كان زۆر راشكاوانه بوون، رێككه‌وتن له‌سه‌ردانانی میكانیزمێك كرا، كه ده‌كرێت له داهاتوودا بكرێته پلانێك بۆ كاری ئاینده له پێناو چاره‌سه‌ركردی كێشه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌ییبه هه‌موو جومگه‌كانییه‌وه.
خالید شوانی پێیوابوو، یاسای نه‌وت و گاز باشترین چاره‌سه‌ره بۆ بنبڕكردنی ته‌واوی كێشه‌كان و كۆبوونه‌وه‌کەشیا ده‌ستپێكێكی باشه بۆهاوكاریی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.