لە گەرمیان وشکەساڵی ڕاگەیەندرا و داوای بودجەی بەپەلە دەکرێت بۆ بەهاناوەچونی خەڵک

13-04-2022 07:38

پەرەگراف

وشکەساڵی لە سنووری گەرمیان راگەیەندرا و ئیدارەی ناوچەکە داوا لە حکومەتی هەرێم و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بە هانایانەوەبچن.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "دوای ئەوەی داتاکانمان کۆکردووەتەوە، هیچ هیوایەکمانبە ئەگەری بارانبارین نەماوە، بۆیە داوای بودجەیەکی پێویست و بەپەلە دەکەین بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان".

بەهۆی وشکەساڵییەکەوە زیاتر لە 145 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی زیانی پێدەگات، ئەوەش کار لەسەر نرخی ئالیک دەکات بۆ ئاژەڵان وگوندەکان بیرەکانیان وشک دەکات و بەرەو چۆڵبوون دەچن.

دوو ساڵە لەسەریەک گەرمیان تووشی وشکەساڵی دەبێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو کاریگەرییەکەی خراپتر بووە.