مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ناڕەزاییەکانیان بردەبەردەم ماڵی مام جەلال لە دەباشان

14-04-2022 07:45
مامۆستایان لەبەردەم ماڵی مام جەلال لە دەباشان. وێنە؛ ھەردی عوسمان- پەرەگراف

پەرەگراف

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ناڕەزاییەکانیان بردەبەردەم ماڵی مام جەلال و دەڵێن، بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان پێدرا.

مامۆستایان داوا دەکەن ئەو پارچە زەوییەی کە زیاتر لە ٨٢ دۆنمەو دەکەوێتە ناوچەی قولەریسی و موڵکی زانکۆیە، لەو کۆمپانیایە وەربگیرێتەوە کە بەبێ ئاگاداریی زانکۆ پێیدراوە.

مامۆستایان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، ڕایانگەیاند، بڕیاردرا زەوییەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەن موڵک کە زانکۆی سلێمانییە تا بخرێتە خزمەتی گشتییەوە.

لەگەڵئەوەی بافڵ تاڵەبانی هیچ پۆستێکی حکومیی نییە، بەڵام باڵادەستیی هەژمونی حیزب و دەستتێوەردان لە کاری حکومەت وایکردووە بۆ چارەسەری کێشە جیاوازەکان پەنای بۆ ببرێت.