پەرەگراف
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم کە ئەو بە باکوری عێراق ناوی دەبات، لە نزیکەوە ھەماھەنگییان ھەیە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی پەکەکە دەستیانپێکردووە.
ئەردۆغان لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی "سوپاسی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم دەکەین کە پشتگیریمان دەکەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر(پەکەکە)".
ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە دژی پەکەکە لە خاکی ھەرێمی کوردستان لە چوارەم ڕۆژیدایەو لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکان دەکات و شەڕی سەخت بەردەوامە.
لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکە کراوەو یاداشتی ناڕەزایی دراوەتە باڵیۆزی تورکیا، بەڵام لەسەر ئاستی ھەرێم بێدەنگیی ھەیەو ھێشتا ھەڵوێست لەبارەیەوە ڕانەگەیەندراوە.