ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چالاکوانانی شیلادزێ دادگایی دەکرێن

21-04-2022 01:58

پەرەگراف

دادگای هەولێر ناوەڕاستی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ دادگاییکردنی چالاکوانانی شیلادزێ کە زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگە دەستگیر کراون.

بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی چالاکانی بادینان بە پەرەگرافی وت، دادگای تاوانی دووی هەولێر ١٦ی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ دادگایی کردنی چالاکوانانی شیلادزێ کە پێکدێن لە (مەحموود ناجی سدیق،  یوسف شەریف ئیبراهیم، کۆڤان تارق جوبرائیل، ئەمجەد یوسف مستەفا و نێچیرڤان بەدیع حاجی).

ئەو چالاكانەی شیلادزێ‌ زیاتر لە ساڵێك و چوار مانگە دەستگیركراون و تا ئێستا دادگایی نەكراون، هەندێكیان 36 ڕۆژ و هەندێكیان 19 ڕۆژ مانیان گرت و ڕەوشی تەندروستییان تێکچوو وەک فشارێک بۆئەوەی دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگای بکرێ و یەکلایی بکرێنەوە.

ناو و ڕۆژی دەستگیركردنی چالاكوانەكانی شێلادزێ:

مەحموود ناجی سدیق - ٩/١٢/٢٠٢٠
كوڤان جوبرائیل - ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم - ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا - ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع حاجی - ١٤/١٢/٢٠٢٠