خانەنشینان لە سلێمانی بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوەو لە سەرەی مووچەدا تەندروستیی هەندێکیان تێکچوو
پەرەگراف- هەردی عوسمان
کێشەی نەبوونی پارە بۆ مووچە لە بانکەکانی سلێمانی و خراپیی دۆخی خانەنشینان لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا بەردەوامەو ئەمڕۆش ژمارەیەک خانەنشین تەندروستییان تێکچوو.
خانەنشینانی مەدەنی لە بەیانییەکی زووەوە لەبەردەم بانک بوون و پێناسەکانیان دانابوو بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست زۆربەیان پێیان نەدراو بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
سەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان قەرەباڵغ و پاڵەپەستۆیە، ئەمڕۆش بەوهۆیەوە دۆخی تەندروستیی چەند خانەنشینێک تێکچوو و جامی پەنجەرەی ئەو بانکەش شکا کە مووچەکەی تێدا دابەش دەکرا.
ڕاستەوخۆیەکی پەرەگراف لە بەردەم بانکەکە