٦٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە بەهای شەش ملیار دۆلار لە هەولێر دروست دەکرێن

21-04-2022 08:19

پەرەگراف - فەرمان سادق
بە بەهای شەش ملیار دۆلار پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر دروست دەکرێن کە ٦٠ هەزار یەکە لەخۆدەگرێت.

ئومێد نەقشبەندی ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، بە پەرەگرافی وت، ٦٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر دروست دەکرێن و ئێستا ٢٠ هەزاریان کاریان تێدا دەکرێت ئەوەش جوڵەیەکی باشی لە بازاڕو کەرتەجیاوازەکان دروست کردوەو کۆی سەرمایەی ئەو یەکانە دەگاتە شەش ملیار دۆلار.

ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەران وتیشی، بەهۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانەوەی ئەو قەرزانەی لای حکومەتی هەرێم هەیانە، بە فیعلی لەسەدا ٧٥ی بەڵێندەرانی کوردستان مایەپووچ بوون و جارێکی دیکە ناتوانن کاری بەڵێندەرایەتی بکەن.