ھاوپەیمانیی لەپێناو خەڵك داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەكات كەسێك دەستنیشان بكەن بۆ سەرۆككۆماری عێراق

09-05-2022 08:57

پەرەگراف

ھاوپەیمانیی لەپێناو خەڵك داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی پەرلەمانی عێراق دەكات لە ئەگەری دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران، كەسێكیش بۆ سەرۆككۆمار دەستنیشان بكەن.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی هاوپەیمانیی لەپێناو خەڵك، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەو داواكارییەی ئاڕاستەی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان كرد و پشتیوانیی بۆ ڕاگەیاندن، ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ دەستپێشخەریی سەدرییەكان و چوارچێوەی ھەماھەنگی كە داوایان لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان كردووە كاندیدی سەرۆكوەزیران دەستنیشان بكەن.

سەرۆكی هاوپەیمانیی لەپێناو خەڵك وتیشی، ئەگەری بەردەوامی پەكخستنی كاری پەرلەماندا لە دادگای فیدڕاڵی، سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەن بۆ ڕاگرتنی مووچەی ئەو پەرلەمانتارانەی كە بوونەتە هۆی پەكخستنی پەرلەمان و بایكۆتی دانیشتنەكان دەكەن، بەوپێیەی ئەو كارەیان پێچەوانەی سوێندە یاساییەكەیانە.