دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ لە دژی حکومەتی هەرێم دانیشتن دەکات

20-05-2022 02:04

پەرەگراف

دادگای فیدراڵی عێراق وادەی دانیشتنی دیاریکرد لەسەر سکاڵایەک کە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دژی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمو وەزیرانی خوێندنی باڵاو دارایی تۆماری کردووە.

سکاڵاكەی سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، تایبەتە بە خوێندنی پاراڵێڵ لە ھەرێمی کوردستان کە تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی پارەی کردووە لەلایەن زانکۆکانی هەرێمەوە، بەوپێیەی لە دەستوردا هاتووە کە خوێندن لە تەواوی ناوەندە حکومییەکانی خوێندن لە عێراق دەبێت بێ بەرامبەر بێت.

دادگای فیدراڵیی عێراق بڵاویکردەوە کە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٢/٥/٢٣ی دیاریکردووە بۆ وادەی دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو سکاڵایە.