لە ئیتاڵیا نزیكەی هەزار كەسی دیكە بە كۆرۆنا مردن

27-03-2020 09:02


پەرەگراف

كۆرۆنا بەردەوامە لە تەشەنەكردن‌و كوشتنی مرۆڤ، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزارو 688 كەس تەنها لە ئیتاڵیاو ئیسپانیا بەو ڤایرۆسە مردوون، 969یان لە ئیتاڵیا بووە.

ئەو ژمارە مردنە لە ئیتاڵیا ڕیكۆردێكی نوێیەو یەكەمجارە لە یەك ڕۆژداو لە یەك وڵات ژمارەی مردن بە كۆرۆنا بگاتە نزیكی هەزار كەس.

دوای تۆماركردنی ئەو 696 حاڵەتە نوێیەی مردن، تائێستا 9 هەزارو 134 كەس بە كۆرۆنا لە ئیتاڵیا مردوون، ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 86 هەزارو 498 كە كە 4 هەزارو 401یان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بووە.

لە دوای ئیتاڵیا، ئیسپانیا دووەم وڵاتی دونیایە لە زۆریی ژمارەی مردن بە كۆرۆنا، تنەها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە 769 كەس بەو ڤایرۆسە مردوون، بەوەش كۆی گشتیی مردن گەیشتە 4 هەزارو 858 كەس، تووشبووانیش 64 هەزار كەسیان تێپەڕاند.