ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە دەنگۆی هەبوونی ئاردی كوشندە لە بازاڕەكان كۆدەبێتەوە

24-05-2022 04:34

پەرەگراف

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان، سەبارەت بە دەنگۆی هەبوونی ئاردی كوشندە لە بازاڕەكان كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە سبەینێیە و سەبارەت بەو جۆری ئاردانەیە كە لە بازاڕەكان دەفرۆشرێن، بە مەبەستی دڵنیابوون لە باشی و خراپیی جۆرەكانیان لە ڕووی بایۆلۆجی و پشكنینی كوالێتییەوە.

بەڕێوەبەرەكانی تەندروستی و كشتوكاڵ و دانەوێڵەی سلێمانی بەشدار دەبن لە كۆبوونەوەكەدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگا یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەن كردبوو لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان کە تێیدا بانگەشەى ئەوە دەکریێت ئاردی هاوردەكراوی توركی بۆ سلێمانى كوشندەیە.

شەش ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سالێمانى داوایان کردبوو کە ئەو بەرپرسە پەیوەندیدارانە بانگهێشتى کۆبوونەوەى ڕۆژى ٢٥-٥-٢٠٢٢ى لیژنەى تەندروستى و ژینگەى ئەنجوومەنەکە بکرێن.