پڕۆژەیەک بۆ چارەسەری سەگە بێلانەکانی سلێمانی ئاڕاستەی شارەوانی دەکرێت

25-05-2022 03:45
سەگە بێلانەکان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی

 پەرەگراف

پارتی سەوزی کوردستان پڕۆژەیەک بۆ چارەسەری سەگە بێلانەکانی سلێمانی ئاڕاستەی شارەوانیی دەکات و بە ٣٥٠ ملیۆن دینار لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەم سەگەکان دەگیرێن و دوور دەخرێنەوە.

ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ٢٠٠ کەسیان ئامادە کردووە کە لە ٥٠ زۆن بە شەو وڕۆژ کار بکەن بۆ گرتنی سەگە بێلانەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ سروشتی خۆیان.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە بۆ شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانیەتی و سەگە بێلانەکان دەرزی نەزۆکی و هەندێکیان دەرزی هارییان لێدەدرێت و لە شوێنی نیشتەجیبوون دوور دەخرێنەوە.