
پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە لە کەڕەنتینی شاری هەولێر و ئەوەی تریان پیاوێکی تەمەن 37 ساڵە لە شاری هەڵەبجە.
بەوەش كۆی گشتیی تووشبوون گەیشتە 115 حاڵەت، كە دوانیان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 41 تووشبوو چاكبوونەتەوە كە سەرجەمیان لە سلێمانی بووە.
ئەو دوو حاڵەتەیشی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.