لە هەولێر بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی حیزبی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێراندا تەقییەوە

06-06-2022 04:53
وێنەی ئۆتۆمبێلەکە کە دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردووەتەوە

پەرەگراف

ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی حیزبی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەولێر بە بۆمبی لکێندراو تەقێندرایەوەو شۆفێرەکەی بە سەختیی برینداربوو.

ئەفسانە ئیبراهیم بەرپرسی کۆمیتەی ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، بە پەرەگرافی وت "ئۆتۆمبێلەکە تەنها شۆفێرەکەی تێدابووە بە ناوی ئەکبەر سنجابی و بە سەختی بریندار بووەو، داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر دەکەین ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە".

ئەو بەرپرسەی سازمانی خەبات، ڕووداوەکەی بە "کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد"و پەنجەی تۆمەتی "بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاکێشا".

هەرلەسەر ئەو ڕووداوە دژەتیرۆری کوردستان بەبێ ئاماژەدان بە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە، ڕایگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمبی لکێندراو بووەو لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە.

ڕاستەوخۆیەکی پەرەگراف لەبارەی ئەو ڕووداوە