خۆپیشاندان لە بەغداد دەستی پێکرد و دەیانەوێت بچنەسەر پەرلەمان

07-06-2022 04:06

پەرەگراف

لە بەردەم پەرلەمانی عێراق لە بەغداد خۆپیشاندان دەستی پێکردو پەرلەمان چۆڵکرا لە ترسی خۆپیشاندەران.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران فەرمانبەرانی گرێبەستن زیاتر ئەوانەن کە سەربە وەزارەتی کارەبان و داوا دەکەن لە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک کە بڕیارە سبەینێ دەنگی لەسەر بدرێت و مافەکانیان بچەسپێت و بە فەرمی دابمەزرێندرێن.

ئاسایشی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارو فەرمانبەرانی پەرلەمان کردووە بینای پەرلەمان چۆڵبکەن و دەستکرا بە چۆڵکردنی پەرلەمان.

خۆپیشاندەران لە بەغداو پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە کۆبوونەتەوەو چوونەتە بەردەم پەرلەمان.

خۆپیشاندەران دەڵێن، لە سەرتاسەری عێراق ١٠٠ هەزار فەرمانبەری گرێبەستن و جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان پێویستی بە ٤٩ ملیار دینارە مانگانە.