سەدر هەڕەشەی کشانەوە لە پەرلەمان دەکات و فەرمان بە پەرلەمانتارانی دەکات ئامادەبن

09-06-2022 03:29

پەرەگراف

موقتەدا سەدر داوا لە هەموو ئەندامانی كوتلەی سەدر لە پەرلەمان دەکات دەستلەكاركێشانەوەكانیان بنوسن‌و ئامادەبن بۆ پێشكەشكردنی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كاتێك پێیان گوترا.

ئەو هەڵوێستەی سەدر نوێترین فشارە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و دەرچوون لە بنبەستی سیاسیی.

"چاكسازیی بەبێ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی ناكرێت. زۆرینە بۆ ئێمەیە نەك بۆ ئەوانی تر" سەدر وادەڵێت.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وتارێکی ڤیدیۆییدا، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی بنبەستی سیاسی، دەشڵێت "ئەگەر كوتلەی سەدر بەربەستە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتدا، ئەوا پەرلەمانتارانمان ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە".