ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم سلێمانی پاڵاس گیانی لەدەستدا

12-06-2022 05:14

پەرەگراف

زیندانییەکی هەتاهەتایی لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی "بەهۆی نەخۆشییەوە" گیانی لەدەستدا کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی بەردەم سلێمانی پاڵاس لە 2006دا، سزا دراوە.

هەستیار قادر، توێژەری کۆمەڵایەتی لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، بە پەرەگرافی وت "زیندانییەکە نەخۆشیی گورچیلەی هەبووەو تووشی سکچوون و ڕشانەوەش بووەو براوەتە  نەخۆشخانەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

زیندانییەکە تەمەنی ٤٤ ساڵە و خەڵکی کفرییە، بە یاسای تیرۆر سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوەو تۆمەتباربووە بە ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لە بەردەم سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 2006دا.

ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییە، وتیشی "دۆخی زیندانییەکانی دیکە باشەو کێشەی تەندورستییان نییە".