چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەت دەنێت و ڕەتیدەکاتەوە نوری مالیکی کاندیدی سەرۆکوەزیران بێت

14-06-2022 08:21

پەرەگراف

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی و هاوپەیمانی عەزم و بابلیون، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، قۆناغی داهاتوو گرنگە و داوای خێراکردنی دەستپێکردنی هەنگاوە کردارییەکان دەکەن بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: تائێستا باسی هیچ ناوێک بۆ هیچ پۆستێک نەکراوە.

داوای خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی، دوای کشانەوەی سەدرییەکان دێت لە پەرلەمان کەدۆخی عێراق تووشی شڵەژانێکی نوێ کردووە.