حكومەتی هەرێم پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەی بەنزین ڕاگەیاند

15-06-2022 06:16
سەرەی وەرگرتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە هەولێر

پەرەگراف

حكومەتی هەرێم پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەی بەنزین دەكات و دەڵێت کۆنتڕۆڵی نرخ دەکەن.

بەرزیی نرخی بەنزین و قەرەباڵغیی لە سەرەی وەرگرتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بەردەوامەو ناڕەزایی شۆفێران و گرانبوونی نرخی هێڵی پاسی هاتووچۆی لەچەند شوێنێک لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت "بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگیرێت و كارئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكرێت بۆ هێنانی بەنزین، بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالێتی و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت".

سامانە سروشتییەكان دەشڵێت "هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە لە ماوەیەكی كورتدا كۆنتڕۆڵی نرخەكان دەكەین".