سەدر: لە قۆناغی ئایندەشدا بەشدار نابم لە هەڵبژاردندا ئەگەر گەندەڵەکان بەشداری بکەن

15-06-2022 11:08
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەدر لەگەڵ پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی

پەرەگراف

موقتەدا سەدر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی کوتلەکەی، سوپاسی ھەڵوێست و یەکگرتوویی کردن و وتی: ئەمەدانیشتنی ماڵئاواییە.

"من بڕیارم داوە لە پرۆسەی سیاسی بکشێمەوە. نامەوێت لەگەڵ گەندەڵەکاندا نە لەدنیا، نە لە رۆژی دوایی بەشداربم" رێبەری رەوتی سەدروای وت.

سەدر وتیشی "لە قۆناغی ئایندەشدا لە هەڵبژاردندا بەشدار نابم ئەگەر گەندەڵەکان بەشداری بکەن. پەیمان بێت لە نێوان من و خوا، من وئێوە، من و گەلەکەم، لەگەڵ گەندەڵەکاندا بەشدار نابم".

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای لە پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان کرد خۆیان ئامادە بکەن چونکە گەل پێویستی پێیانە، "ئەگەر خوا کردی،گەندەڵ و خراپەکاران نەمان بەشدار دەبین".