
په‌ره‌گراف – هه‌ڤاڵ زه‌نگه‌نه
له یه‌كی ئایاردا كرێكارێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵ و گه‌نجێكی 25 ساڵ له كاتی كاردا گیانیان له‌ده‌ست دا. كرێكارانی بیانیش له هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی قاچاخچێتی و بازرگانی و ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه. سه‌ندیكای كرێكاران داوای بیمه‌ی ته‌ندروستی و چاككردنی ژیانی كرێكاران ده‌كات.
یه‌كی ئایار بۆ زۆرێك له كرێكارانی كوردستان، نه جه‌ژن، نه پشوو و نه ڕۆژی داواكردنی مافه. ئه‌وان به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ژیانیانه‌وه ناچارن له‌و ڕۆژه‌شدا كار بكه‌ن، چونكه حكومه‌ت و زۆرێك له خاوه‌ن كاره‌كانیش، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌شیان پێ ڕه‌وان نابینن.
یه‌كی ئایار مه‌رگی دوو كرێكاری دیكه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ، به په‌ره‌گرافی ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ كرێكارێك به ناوی جه‌لال عارف فارس كه ته‌مه‌ن 70 ساڵه و له كوره‌ی گه‌چدا كاری كردووه، بووه به ژێر هه‌ره‌سی به‌رده‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه."
هه‌ر ئه‌مڕۆیش پۆلیسی كۆیه ڕایگه‌یاند "گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ناوی (پێرس سه‌فین عوسمان) له كاتی كاكردندا به‌هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه."
یه‌كی ئایار كه له جیهاندا كه وه‌ك جه‌ژنی كرێكاران ناسراوه، په‌یوه‌سته به خه‌باتی چینی كرێكارانه‌وه بۆ دیاریكردنی كاتژمێره‌كانی كاركردن له ڕۆژێكدا. له ساڵی 1856 له ئوسترالیا داوای هه‌شت كاتژمێر كاركردن له ڕۆژێكدا بۆ كرێكاران كرا، دواتر له ساڵی 1860 به‌دواوه خه‌بات بۆ هه‌مان داواكاری له ئه‌مریكاش له‌لایه‌ن كرێكاران و سه‌ندیكاكانیانه‌وه ده‌ستی پێ كرد. دواجار له ساڵی ١٨٨٤دا فیدراسیۆنی سه‌ندیكا و یه‌كێتییه كرێكارییه ڕیكخراوه‌كان له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا، بڕیارێكی ده‌ركرد كه له به‌شێكیدا ده‌ڵێت "له یه‌كی ئایاری ١٨٨٦ به‌دواوه، ده‌بێت كرێكار له ڕۆژێكدا هه‌شت كاتژمێر كار بكات، داوا له هه‌موو ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ین كه یاساكان به جۆرێك ئاراسته بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا بگونجێت."
هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا خان، سه‌رۆكی یه‌كێـتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، بۆ په‌ره‌گراف ده‌ڵێت "ڕه‌وشی ژیانی كرێكاران قۆناغی سه‌ختی بڕیوه. له دوای ڕاپه‌ڕین و گرانی و به تایبه‌ت پاش ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام، بارودۆخ باشتر بوو، به‌ڵام به هاتنی داعش و قه‌یرانی دارایی، بارودۆخی كرێكاران خراپ بوو."
سه‌رۆكی یه‌كێـتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان داوا ده‌كات یاساكان له‌باره‌ی كرێكارانه‌وه وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن "ئێمه به‌یاننامه‌یه‌كمان داوه‌ته په‌رله‌مان و داوامان كردووه كه گرنگی به گرێبه‌ستی كار له نێوان خاوه‌نكار و كرێكاردا بدرێت، هه‌روه‌ها دابینكردنی ناسنامه‌ی زه‌مانی كرێكار بۆ كرێكارانی ده‌سته‌به‌ركراو له كوردستان كه ژماره‌یان زیاتر له 78 هه‌زار كرێكاره و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ كراوه، كه 74 هه‌زاریان ناوخۆیین و ئه‌وانی دیكه بیانین."
له لایه‌كی دیكه‌وه پێشێلكاری به‌رانبه‌ر مافی كرێكارانی بیانی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ریان و قاچاخچێتی پێوه كردنیان، بووه‌ته جێگای ڕه‌خنه‌ی جیددی ڕێكخراوه‌كان. حه‌مه هه‌ژار مه‌حموود، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و داكۆكیكردن له كرێكارانی بیانی، بۆ په‌ره‌گراف وتی "حكومه‌ت پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه پێشێلكاری به‌رانبه‌ر كرێكاری بیانی ده‌كات. كاتێك كه كرێكارێكی بیانی دێته هه‌رێم و كلتووری وڵاته‌كه‌ی له هی ئێره جیاوازه، هیچ زانیارییه‌كی پێ نادات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماف و ئه‌ركه‌كانی چین، چۆن مامه‌ڵه بكات و یاسای كار چۆنه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خاوه‌ن كار و خاوه‌ن ماڵه‌كانه‌وه پاسپۆرت له كرێكاره بیانییه‌كان وه‌رده‌گیرێت و هه‌ندێك جار پێیان ناده‌نه‌وه."
سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و داكۆكیكردن له كرێكارانی بیانی، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه "ده‌ستدرێژیی سێكسی و بازرگانی به كرێكارانی بیانییه‌وه هه‌یه. قاچاخچییه‌كانی هه‌ندێك له وڵاتانی ئاسیا، له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندییان هه‌یه، كچی بیانی به ڤیزه‌ی سه‌ردان ده‌هێنن كه جیاوازه له ڤیزه‌ی كار و بۆ سێ مانگه، دواتر به قاچاخ ده‌یانبه‌ن بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق."
به‌پێی قسه‌ی حه‌مه‌هه‌ژار مه‌حموود "هه‌ر یه‌كێك له‌وانه كه ده‌یانهێنن، 4500 دۆلاریان لێ وه‌رده‌گرن، دواتریش به هه‌شت تا نۆ هه‌زار دۆلار به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان ده‌فرۆشنه‌وه."
ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك چالاكیی جیاواز بۆ به‌رزڕاگرتنی یه‌كی ئایار له‌لایه‌ن ڕێكخراو و سه‌ندیكاكانی كرێكارانه‌وه ڕێكخرا، تێیاندا داواكاری و خواسته‌كانی كرێكاران خرانه ڕوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كرێكاراندا داواش ده‌كه‌ن كه زیاتر گرنگی به كرێكاری ناوخۆیی بدرێت و كاری تاكسی به پیشه‌یی بكرێت. هه‌روه‌ها داوای ده‌سته‌به‌ر بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ش ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن كاریان نییه، له‌گه‌ڵ پێدانی یارمه‌تیه‌ك به‌و كرێكارانه‌ی كه كاره‌كیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێـت.
هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا خان، سه‌رۆكی یه‌كێـتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، هه‌ندێك له داواكارییه‌كانی دیكه‌ی بۆ باشتركردنی ژیانی كرێكاران بۆ په‌ره‌گراف خسته ڕوو و وتی "داوا ده‌كه‌ین لیژنه‌كانی پشكنینی كار، كارا بكرێن. بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ كرێكاران بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت. زیاتریش گرنگی به نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان بدرێت، چونكه كرێكار توانای ماددیی نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كانی نییه."
ئه‌و 78 هه‌زار كرێكاره‌ی كه خۆیان له ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمار كردووه، 5%ی داهاته‌كه‌یان و 12%ی داهاتی خاوه‌ن كاره‌كه ده‌درێـته سندووقی زه‌مان بۆ كاتی خانه‌نشینبوونیان، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای ژماره 39ی ساڵی 1971.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستی ژینگه، له‌م ڕۆژه‌دا نیوه‌ڕۆخوانێكی بۆ 550 كرێكاری شاره‌وانییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه و شۆڕش رێكخست.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاینده، له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌وه بۆ په‌ره‌گراف دوا "بۆ ساڵی چواره‌م ڕێكخراوه‌كه‌مان له خزمه‌تی ژینگه‌پارێزاندا بوو، به ئه‌نجامدانی نیوه‌ڕۆخوانێك، هاوكات پێشكه‌شكردنی دیاریی جلوبه‌رگ به هاوكاریی كۆمه‌ڵێك خێرخواز."
وتیشی "بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له چه‌مچه‌ماڵ، ئۆفه‌رێكمان وه‌رگرتووه بۆ پشكنینی ژینگه‌پارێزان، ئه‌م كاره‌ش به ئامانجی پێزانینه بۆ ماندوبوونیان، كه هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ ئه‌وان له كار و خزمه‌تدان."
یادی ڕۆژی جه‌ژنی كرێكارانی ئه‌مساڵ له كاتێكدا ده‌كرێته‌وه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شوگوزار به فه‌رمانی ژماره 3387 له 22 /4 /2019، ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی سه‌رجه‌م باخه‌وانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڕیوه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی باخه‌وان و پارێزه‌رانی ژینگه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.