پەرەگراف
تورکیا ئەو مەرجانەی بەسەر سویدو فینلەندادا سەپاند کە داینابوون لە بەرامبەر ڕازیبوون بەوەی ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ، گرنگترن مەرجەکانی تورکیا پەیوەستن بە دژایەتیی پەکەکەو ڕۆژئاوای کوردستان و لە یەکەم هەنگاودا تورکیا داوای ڕادەستکردنی ١٧ کەسی سەربە پەکەکە لەو دوو وڵاتە دەکات.
لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیاو سویدو فینلەندا کە وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵات واژۆیان کردووە، ئەوە هاتووە کە هەرسێ وڵات دووپاتی دەکەنەوە کە "پهكهكه تیرۆریسته"، هەروەها سوید و فینلهندا بهڵێندەدەن کە هیچ پشتیوانی و پاڵپشتییهكهی پهیهدەو یهپهگه نهكهن لە ڕۆژئاوای کوردستان.
خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە پەیوەستە بە چالاکییەکانی پەکەکە لە سویدو فینلەنداو ئەوە خراوەتەڕوو، پۆلیسی سویدو فینلەندا ههموو چالاكییهكی پهكهكه له وڵاتەکانیان قهدهغه بكەن و ههموو لقهكانی پەکەکە دابخەن.
لە یەکەم هەنگاوی دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەدا، بەکر بۆزداغ وەزیری دادی تورکیا داوای ڕادەستکردنی ٣٣ ئەندامی ئەو ڕێکخراوانە لە سویدو فینلەندا دەکات کە تورکیا بە "تیرۆریست" ناویان دەبات.
ئەو ٣٣ کەسەی تورکیا داوایان دەکات، لە فینلەندا ٦یان پەکەکەن و ٦ی دیکەیان سەربە بزووتنەوەی فەتحوڵا گولەنن، لە سویدیش ١٠یان سەربە گولەن و ١١یان سەربە پەکەکەن.
بەپێی ڕۆژنامەی داگنز نیهتری سویدی، دەزگای ئاسایشی ئەو وڵاتە لیستیکی لە ئەندامانی پەکەکە ئامادە کردووە بە مەبەستی رادەستکردنیان بە تورکیا.
هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە گەمارۆی فرۆشتنی چەک لەسەر تورکیا لە لایەن سویدو فینلەنداو ئەوروپاوە لادەبرێت کە لە ٢٠١٩وە خراوەتەسەری.
ئەو ڕێککەوتنە دوێنێ وژاۆ کراوە لە یەکەم ڕۆژی كۆبوونهوهی لوتكهی ناتۆ له مهدرید-ی پایتهختی ئیسپانیا کە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای هەرسێ وڵات ئامادەی بوون.
ڕوسیا ناڕازییە بە ئهندامبوونی فینلهندا و سوید لە ناتۆ، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە سنورێکی فراوانیان بە ڕوسیاوە هەیە، مۆسکۆ پیشتر چەندینجار هەڕەشەی کاردانەوەی توندی کردووە ئەگەر ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندام لە ناتۆ.