پەرەگراف
لە خانوویەکدا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی پەکەکەیە، دەوری کاتژمێر ٨ی ئەمشەو دوو تەقینەوە ڕوویداو بەوتەی شایەتحاڵێک بریندار ھەیە.
شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە پەرەگرافی وت "تەقینەوەی یەکەم بچوک بوو، تەقینەوەی دووم دەنگی گەورەبوو ئاگریش کەوتەوە، دوو کەسبریندارن و دەگوترێت ماتۆرسکیلێک ڕوومانەی ھەڵداوەتەناو خانووەکە".
ئەو شایەتحاڵە وتیشی "خانووەکە چەند ڕۆژێکە ئەندامانی پەکەکەی تێدا نیشتەجێن".
دوای تەقینەوەکان ھێزێکی ئەمنیی زۆر لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە.