دوو تووشبووی کۆرۆنا لە ھەولێر چاکبوونەوە

29-03-2020 12:56

پەرەگراف

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: دوو نەخۆشی تر بەتەواوی چاکبوونەوەو دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو، دوای چەندین جار پشکنین بەتەواوی گەڕانەوە باری ئاسایی.

کۆی گشتی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە ھەولێر چاکبونەتەوە پێنج حاڵەتن، لە سلێمانیش ٥٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئەمڕۆ تووشبوونی سێ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە ھەولێر ڕاگەیاند، "سێ پیاوی تەمەن (54) و (35) و (34) ساڵان کە دوویان لە کەڕەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە".

كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 128 كەس، لەنێویاندا 2 مردن هەیەو ٥٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە كە 50یان لە سلێمانی ٥یان لە هەولێر بووە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.