پەرەگراف
سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆپبارانی گوندە گەشتیارییەکەی زاخۆ کە بەهۆیەوە ٩ گەشتیار کوژران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی تۆپبارانەکە دەڵێت "ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی په‌رخی سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك رووبه‌ڕووی تۆپبارانی توندی تۆپی دوورهاوێژ بوه‌وه".
بەهۆی بۆردومانەکەوە تائێستا کوژرانی ٩ گەشتیارو برینداربوونی زیاتر لە ٢٠ی دیکە ڕاگەیەندراوە.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دەشڵێت "مستەفا کازمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانی كردووه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت و شاندێك كه پێکهاتوون لە وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و سكرتێری خودی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و برینداره‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه".
هەر لەسەر تۆپبارانەکە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناکرێت عێراق گۆڕەپانێکی کراوە بێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە ئیقلیمییەکان و عێراقییەکان بە خوێن باجەکەی بدەن.
حەلبوسی داواش لە حکومەت دەکات رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.