په‌ره‌گراف - سه‌نگه‌ر سالار
كارمه‌نده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی خورماڵ به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا. یاسای هاتووچۆ له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه دژبهیهكیی تێدایه و دادوه‌ره‌كان تا ده‌ست بۆ خۆیان نه‌برا ئه‌و بابه‌ته‌یان نه‌ورووژاند. وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ په‌ره‌گراف وا ده‌ڵێت.
سه‌لاح عه‌لی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه، هه‌واڵی ئازادكردنی كارمه‌نده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی هاتووچۆی خورماڵی بۆ په‌ره‌گراف پشتڕاست كرده‌وه و سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كه وتی "له مادده‌ی دووی یاسای هاتووچۆدا ده‌ڵێت كارمه‌ند بۆی نییه داوای مۆڵه‌تی شۆفێری بكات، كه‌چی هه‌ر له پاشكۆكهیدا ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه به كارمه‌ندی هاتووچۆ نه‌دات، سه‌رپێچیی ئه‌نجام داوه و پسووڵه‌یه‌كی سه‌رپێچیی 10 هه‌زار دیناریی بۆ ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش دژبه‌یه‌كییه له یاساكه‌دا كه تا ئێستا باس نه‌كراوه"
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و پسووڵهیهی كارمه‌نده‌كه كردوویه‌تی، پسووڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه و ده‌بێت شۆفێره‌كه بچێته بنكه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ له‌وێ سه‌رپێچییه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌و پسووڵه‌یه پێویستی به ده‌سه‌ڵات نییه، ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن پێویسته به‌رپرسێكی هاتووچۆ بكات كه پله‌ی له مولازم به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت، ئه‌وه پسووڵه‌ی خێرایه."
سه‌لاح عه‌لی وتیشی "هه‌ندێك كه‌س به ناوی ئهندامپهرلهمان و شاره‌زا له یاسا، قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، كه هه‌مووی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكییه."
له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتووچۆی خورماڵ، پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی "تۆمه‌تبار به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سكاڵای دادوه‌رێكی داواكاری گشتی ڕانه‌گیراوه، به‌ڵكو دۆسیه‌ی سكاڵای ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٧ و دواتر لێی خۆش بووه و دۆسیه‌كه داخراوه. دواتر به‌پێی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بنووسێت، به‌ڵام به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتی خۆی پسووڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ شۆفێران كردووه، بۆیه به‌پێی مادده‌ی (٣٣١) له یاسای سزادانی عێراقی به (تجاوز الحدود الوڤیفی) ده‌ستگیر كراوه و دۆسیه‌كه‌ی ئێستا له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكییه به‌ژماره (٢٠١٧/٢/٩٨)."
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌تیكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی داوای له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی تۆمار كردبێت و له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان گیرابێت و وتی "ئه‌وه ئه‌وانن هه‌ر جاره‌ی به ناوێكه‌وه كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆ بانگ ده‌كه‌ن و مادده‌ی سكاڵاكه ده‌گۆڕن."
سه‌لاح عه‌لی وتیشی "داواكاری گشتی و دادگا و دادوه‌ره‌كان كه خۆیان ئه‌و كێشه‌یه‌ی ناو یاساكه ده‌زانن و دانی پێدا ده‌نێن، بۆ تا ئێستا لێی بێده‌نگ بوون؟! له هه‌موو كوردستان و عێراعیشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه كار به‌و یاسایه ده‌كرێت، بۆ ته‌نها له هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر هاتنه ده‌نگ؟! ئاشكرایه كه دادگا و دادوه‌ره‌كان هه‌تا ده‌ست نه‌برا بۆ خۆیان ئه‌م بابه‌ته‌یان نه‌ورووژاند. ئێستا ده‌ست برا بۆ دادوه‌ره‌كان بۆیه ئه‌م بابه‌ته گه‌وره كراوه."
مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2017، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتووچۆی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی هاتووچۆی خورماڵ، پسووڵه‌ی سه‌رپێچیی 15 هه‌زاریی بۆ دادوه‌رێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه، دواتریش له‌لایه‌ن داوهرهكهوه سكاڵا له‌سه‌ر مه‌فره‌زه‌كه تۆمار كراوه. پاش ساڵێك و شه‌ش مانگ، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه پێنج كارمه‌ندی مه‌فره‌زه‌كه به بڕیاری دادگا ده‌ستگیر كراون و چواریان به كه‌فاله‌تی 500 هه‌زار دینار ئازاد كراون، به‌ڵام ئه‌وی دیكه‌یان كه ناوی (میقداد كه‌مال)ـه، له زینداندا مایه‌وه.
ڕۆژی 30/4/2019 كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی هاتووچۆی خورماڵ بایكۆتی ده‌وامیان كرد و له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجام دا. ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "كارمه‌نده‌كه‌مان ئه‌ركی خۆی به‌جێهێناوه و كارێكی نایاسایی نه‌كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی هاتووچۆی خورماڵ كه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كه‌دا بووه، ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ په‌ره‌گراف ئاشكرا كرد "ئه‌و دادوه‌ره ئۆتۆمبێلێكی ئه‌ڤیۆی پێ بوو، له كاتێكدا كه مه‌فره‌زه‌كه لێپرسینه‌وه‌یان له چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ده‌كرد، سه‌رپێچیی كرد و له شه‌قامه كه لای دا و به‌سه‌ر خۆڵدا ویستوویی بڕوا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كه‌وه ڕاگیرا و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا، هه‌روه‌ها داوای ئاگركوژێنه‌وه و پێداویستییه‌كانی لێ كرا، به‌ڵام ئه‌و به كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆی وت كه له سندووقی ئۆتۆمبێله‌كه‌دایه و خۆت بڕۆ سه‌یری بكه، ئاماده نه‌بووه خۆی له ئۆتۆمبێله‌كه داببه‌زێت و ئاگركوژێنه‌وه‌كه پیشانی كارمه‌نده‌كه بدات، بۆیه پسووڵه‌ی پێنه‌بوونی ئاگركوژێنه‌وه‌ی بۆ كرا."
هه‌روه‌ها به‌ختیار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ڵه‌بجه، له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و دادوه‌ره پاش ڕووداوه‌كه هاتووه‌ته لای من و باسی له‌وه كرد كه له ڕێگا له‌لایه‌ن ئه‌و مهفرهزهیهوه پسووڵه‌یه‌كی بۆ كراوه كه گوایه ئاگركوژێنه‌وه‌ی پێ نییه. دواتر پشكنینمان بۆ ئۆتۆمبێله‌كه كرد ئاگركوژێنه‌وه‌ی تێدا بوو".
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ڵه‌بجه‌یش باسی لێوه ده‌كات، نووسراویان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆ كردووه كه لیژنه‌ی ئینزیباتی له‌سه‌ر مه‌فره‌زه‌كه بگرن، به‌ڵام دواتر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه باسی ئه‌وه‌ی تێدا كراوه كه ئایا ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه زانیویانه ئه‌و كه‌سه دادوه‌ره یان نا؟ ده‌شڵێت "ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو داوای ئه‌وه‌مان كردبوو كه یاساییانه مامه‌ڵه‌یان كردووه یان نا؟".
به قسه‌ی به‌ختیار محه‌مه‌د "ئه‌و كارمه‌نده دوو سكاڵای له‌سه‌ره". ده‌شڵێت "سكاڵاكه یاساییه، چونكه دادوه‌ره‌كه ده‌ڵێت ئاگركوژێنهوهم پێ بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی پسووڵكهی كردووه پله‌ی مفه‌وه‌ز (ڕێپێدراو) بووه، كه به‌پێی یاسا ئه‌و بۆی نییه پسووڵه‌ی سه‌رپێچی بكات، به‌ڵكو ده‌بێت زابت (له مولازم به‌ره‌و سه‌ره‌وه) بێت".