چوارچێوەی هەماهەنگی: ڕۆژی شەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام بدرێت

27-07-2022 06:38

پەرەگراف

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەكی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو.

ژمارەیەك لە میدیای دیاری عێراقی لە سەرچاوەی جیاوازەوە بڵاویان كردووەتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو دیاری بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.

چوارچێوەكە داوایشی كردووە هەر لەو كۆبونەوەیدا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری بكرێن. كە بەپێی لێدوانی باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ، موحسین مەندەلاوی كە پەرلەمانتارێكی سەربەخۆیە، لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە بۆ ئەو پۆستە.

هێشتا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە و وەڵامی نامەكەیشی نەداوەتەوە كە ئایا ڕۆژی شەممە بۆ كۆبوونەوەی سەرۆككۆمار دیاری دەكات یان ڕۆژێكی دیكە.

داواكارییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كاتێكدایە كە تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ڕێککەوتنێکی فەرمیی ئاشکرا نییە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش.