خۆپیشاندەران چوونە ناو پەرلەمانی عێراق

30-07-2022 12:28
خۆپیشاندەران ئەو بەربەستە کۆنکرێتییانەیان تێپەڕاند کە بۆ ڕێگریی لە گەیشتن بە ناوچەی سەوز دانرابوون.

پەرەگراف

خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغداد بەردەوامەو جارێکی دیکە چوونەناو بینای پەرلەمانی عێراق، ئەمە دووەم جارە لە سێ ڕۆژدا دەچنە ناو پەرلەمان. ئەمڕۆ بەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەو تەقەی هێزە ئەمنییەکان چەندین خۆپیشاندەر برینداربوون.

خۆپیشاندەران ئەو بەربەستە کۆنکرێتییانەیان تێپەڕاند کە بۆ ڕێگریی لە گەیشتن بە ناوچەی سەوز بۆیان دانرابوون.

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە کەسایەتییەکی نزیک لە سەدر دادەنرێت و هەندێکیش پێیانوایە سەدر خۆیەتی، لە پەیامێکدا گەل بە هێڵی سوور نادەبات و دەڵێت "کوتلە سیاسییەکان بەرپرسن لە هەر دەستدرێژییەک کە دەکرێتەسەر خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ چاکسازیداین و چاکسازیی لەگەڵ ئەوانە. پارەی عێراقتان دزیی بەسە دەستبردن بۆ خوێنی پاکەکان".

خۆپیشاندەران دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانین لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

لەگەڵ وتنەوەی دروشم دژی دەسەڵاتداران و ستایشکردنی سەدر، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەرییان کرد.