شاسوار عەبدولواحید بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکات

31-07-2022 08:23

پەرەگراف

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکات لە دژی حکومەت و دەسەڵاتی هەرێم لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا.

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، دەشڵێت: ئیتر بەسە قبوڵکردنی زوڵم و ناحەقی و بێدەنگی و بێهەڵوێستی لە بەرامبەر دەسەڵاتێک کە بێباک و خەمساردە بەرامبەر مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان.