تووشبوویەكی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە

30-03-2020 08:34


پەرەگراف

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، یەكێكی دیكە لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووەتەوە، پشكنینی تایبەتی یەك لە دوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو.

بەوەش كۆ گشتی چابووەوەكان لە هەولێر گەیشتە 7 نەخۆش، 50ی دیكەش لە سلێمانی چاكبوونەتەوە لە كۆی 150 حاڵەتی تووشبوو لە سەرتاسەری هەرێم، دو حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەیە.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.